ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی بیجاڕ به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتێك ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌ن ڕووده‌دات سێ كرێكار كه له‌كاتی پشووداندا بوون به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌رد بریندار ده‌بن و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی “سهراب“ی بیجاڕ ناوه‌ندێكی مه‌عده‌نی و به‌رهه‌مهێنانی خسووسیه و به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌مترین ئیمكاناتی ئیمه‌نی و ڕیفاهی هه‌یه و ته‌پووتۆزی وه‌به‌رهاتوو له “كونستانتره“ی ئاسن زیانێكی زۆر به كرێكاران و كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.