ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ئاگرگرتنی بارهه‌ڵگرێك له میحوه‌ری مهاباد– میاندووئاو شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به‌سه‌ختی برینداربوو و زیانێكی ماددی زۆری پێگه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بارهه‌ڵگرێكی ترانزیتی له میحوه‌ری مهاباد– میاندووئاو به‌هۆی دزه‌ی كارباوه تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌بێت و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت. زانیارییه‌كان باس له‌زیانێكی ماددی گه‌وره ده‌كه‌ن كه به‌و شۆفێره گه‌یشتووه.