کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شاری قه‌سری شیرین

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ قه‌سری شیرین 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گه‌وره‌یی ٤ ڕیشتر و له‌ قووڵایی ١٤ كیلۆمتری زه‌وی له‌ شارستانی قه‌سری شیرین ڕوویدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌كاتژمێر ١ و ٣٧ خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ڕوویداوه‌ و له‌ ناوچه‌كانیخانه‌قه‌ین،جه‌له‌ولاو كرماشانیش هه‌ستی پێكراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژی زیانی گیانی و ماددی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌.