ڕۆژی پێجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ئۆتۆمبێلێكی پژۆ له بولوار ساحیلی شاری سنه له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بولواری ساحیلی شاری سنه نه تابلۆ و نه گاردڕه‌یلی هه‌یه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا شاره‌داری چه‌ند له‌مپه‌ری ناستانداردی له‌سه‌ر جاده‌كه داناوه كه كێشه‌ی بۆ شۆفێران سازكردووه. ڕۆژی ڕابردووش شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی پژۆ به‌هۆی خێرایی زۆر و پێكدادان له‌گه‌ڵ له‌مپه‌ره‌كانی جاده وه‌رگه‌ڕاوه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌رنشینی دیكه‌ی ئۆتۆمبێلهكهس به‌سه‌ختی برینداربوون.