زیندانیانی بادینان نزیکەی ١٥ڕۆژە مانگرتنیان دەستپێکردووە و دۆخی تەندروستیان گەیشتووەتە ئاستیکی مەترسیدار و ڕۆژی پێنجشهممه ١٣ی مانگی گهلاوێژ، یەکێک لە زیندانیان دۆخی تەندروستی تێکچوو.
پرۆسەی گرتن و ڕفاندنی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد و زیاتر لە ٨٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیر کران .دوای کاتێکی زۆر مانهوهیان لە زیندان، بەشێک لە دهستبهسهركراوان بە تۆمەتی جۆراوجۆر سزادران، هەندێک لەوانە سزاکانیان تەواوبوو و ئازاد کران، بەشێکیشیان تائێستا لە زینداندا ڕاگیراون لەکاتێکدا ماوەی سزاکانیان تەواوبووە.