كه‌مپه‌ینی كه‌مئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ٣ كه‌م ئه‌ندامی ناوه‌ندی پاراستنی كه‌م ئه‌ندامانی شارستانی “مه‌مه‌سه‌نی” به‌هۆی ژهراوی بوونی خۆراكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و كه‌مپه‌ینه كه به مه‌به‌ستی پێداگری له‌سه‌ر مافی كه‌م ئه‌ندامان له‌ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه دامه‌زراوه له‌م ڕاپۆرته‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌ندی پاراستنی كه‌م ئه‌ندامانی “ئه‌لمه‌هدی” شارستانی مه‌مه‌سه‌نی” له‌دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی پووشپه‌ڕدا تووشی ژه‌هراوی بوونی خۆراك بوون و سه‌رجه‌میان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كران به‌ڵام سێ كه‌سیان پاش چه‌ند ڕۆژ چاودێری گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌وانی تر پێداویستییه‌كانی ده‌رمانیان وه‌رگرتووه و مه‌ره‌خس كراون.