ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، گرژی له نێوان بەندکراوانی ژنی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ درووستبوو و به‌هۆیه‌وه چەندین بەندکراو برینداربوون و پەیوەندییەکانی بەندی ژنان لەگەڵ دەرەوەی زیندان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پچڕا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان به‌ندی زیندانیانی باوه‌رمه‌ند سازبووه و توندووتیژی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. پێشتریش چه‌ند جار گرژی و ئاڵۆزی له نێوان به‌ندكراوانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ سازببوو و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هۆكاره‌كه‌یان بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌ڕاندبوو و هۆشداریان دابووه ڕژیم كه له ساڵڕۆژه ئائینییهكان به ئه‌نقه‌ست گرژی و ئاڵۆزی له نێوان به‌ندكراوانی باوه‌رمه‌ند و زیندانیانی سیاسی درووست نه‌كات.