هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “ستار ئەرژەنگی” تەمەن ٢٦ ساڵ كه حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ستار ئەرژەنگی” ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی مانگی گەلاوێژ، بەبێ حوكمی قه‌زایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری باشماخ دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە سنووری باشماخ سەرقاڵی کرێکاری بووە و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.