ئاژانسی هاوارنیوز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیه سەنتەری ناوچەی “ته‌ل ڕەفعەت”ی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە كه به‌هۆیه‌وه ٩ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٩ کەس برینداربوون، کە شەشیان منداڵن و سەرجەم بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “ئاڤرین”ی شەهبا و برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.