ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی سووختبه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری له مێحوه‌ری “دزاپ- واش” له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، ٣٢ كه‌س برینداربوون.
سه‌رۆكی ئۆرژانسی نه‌خۆشخانه‌ی “دزاپ” له‌و باره‌وه ڕیاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه لهنزیرك گوندی “ده‌جه‌نگ” له میحوه‌ری “دزاپ” ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی چوار كه‌سیان ناجێگیره. به‌پێی زانیارییه‌كان، ٨ ئامبۆلانس و هێلیكۆپتریك برینداره‌كانی گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی “دزاپ” و “واش”.