ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕیاگه‌یاند: پێویستە دونیا بۆ کۆتاییهێنانی خوێنڕێژییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران هەنگاو هەڵبگرێت.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕاپۆرتێکی له‌ژێر ناوی “به‌ئاشكرا ته‌قه ده‌كه‌ن” لەسەر دۆخی ئێران و خراپی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته بڵاوکردەوو كه تیایدا باسی لە دڕندەیی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی کردووە کە چۆن لە خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کەسیان کوشتووە.