کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لمیانی دیوانده‌ره‌

درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لمیانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، بڕیاری به‌ندكرانی چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی دیوانده‌ره‌ به‌ناوه‌كانی “ئومید شامحه‌ممه‌دی”، “هیوا قۆڕه‌یشی”، “په‌رویز حسێنیگ و “كاوه‌ محه‌ممه‌دزاده‌” بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه‌ درێژ كرایه‌وه‌.

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و چوار چالاكه‌ سنفیه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراون و به‌پێی زانیارییه‌كان، بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی له‌ ژێر گوشاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دان.