له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز بەناوەکانی “سەلام شەریف زادە” و “هێمن شەریف زادە”، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كراون و لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو هاووڵاتیه پاش كۆتایی لێپرسینەوه به واژۆكردنی به‌ڵێننامه ئازادكراون. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونه‌ته پاڵ ئه‌و دوو كه‌سه، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.