دانیشتووانی شەنگال ڕۆژی چوارشهممه ١٢ی مانگی گهلاوێژ، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بۆ ساڵیادی فەرمانی ٣ی گهلاوێژی ٢٠١٤ ئەنجامدا و تێیدا داوایان کرد خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بەفەرمیی بناسرێت.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشهممه شارۆمهندان و توێژە جیاجیاکانی شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە چوارڕییانی “یەرمووکە”وە بۆ بەردەم ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئەنجامدا، کە تێیدا سەدان کەس بەشدارییان کردبوو و دروشمی “چەسپاندنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال تۆڵەکردنەوەی فەرمانە”یان بەرزکردبووەوە. بەشداربووان به بهدهستهوهگرتنی وێنەی گیانبهختكردووان و وتنهوهی دروشمەکانی “بژی بەرخۆدانی شەنگال” و “شەهید نامرێ” خوازیاری محاكمهی تاوانبارانی ئهو ڕووداوه بوون.