کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز 1

ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سەقز هاووڵاتییەکیان بەناوی “عەبدوڵڵا شەریف زادە” ئەندامانی گرووپی شاخه‌وانی “هەڵۆ” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسته‌وه‌.

بە پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز بەبێ حوکمی قەزایی “عەبدوڵڵا شەریف زادە“یان دەستبەسەر و وێڕای لێدان و‌ بێڕێزی پێكردن ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسه‌ر هۆکاری دەستبەسەركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه‌.