كرێكارێك به‌ناوی “جەمیل وەلی بەیگی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە چوار ڕۆژ پێش به‌هۆی هه‌ژاری لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی گەلاوێژ، بەهۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌هواز گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە ٩٠ له سه‌دی جەستەی ئەو لاوە سووتابوو و هەوڵەکانی كادری ده‌رمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ژیان بێ‌ئاکام ماوەتەوە.شایانی باسه كه “جەمیل وەلی بەیگی” سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، بە هۆی هەژاری و دەست کورتییه‌وه لە گەرەکی شاری ئیلام و لە پێش چاوی خەڵک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.