ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داری قوروه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری قۆروه وێڕای ده‌ربڕینی چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی هیچ وڵامێكیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نیا پهیمانكارهكهیان گۆڕیوه بوڵام كێشه‌كانیان وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی: گۆڕانی په‌یمانكار هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی خراپی ژیانمان ساز ناكات و حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانمان به‌رده‌وام دواده‌خرێت.