كرێكارانی شاره‌داری یاسووج كه‌ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان زبڵ و خاشاكه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆكرده‌وه.
كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م شاره‌داری یاسووج كۆبوونه‌وه و كاتێك زانیان حه‌سابی بانكی شاره‌داری داخراوه،چی زبڵ و خاشاك بوو له‌به‌ر درگای ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆكرده‌وه. كرێكارانی شاره‌داری یاسووج هۆكاری ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه شاره‌داری گوتبووی: هۆكاری دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ئیداره‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعییه و ئه‌وان حه‌سابی بانكی شاره‌دارییان داخستووه.