سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به ڕه‌وه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری چالاكانی سنفی و كرێكاری و ئازادی ته‌واوی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان و چالاكانی مه‌ده‌نی بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناوی چالاكانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو و خوازیاری ئازادی ته‌واوی هه‌ڵسووڕاوانی زیندانی بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌راسه‌ری ئێران، ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگهێشتی به‌رینی چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی و به ده‌یان چالاك و هه‌ڵسووڕاویان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. به‌شێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتین له: “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” نوێنه‌رانی شیركه‌تی واحدی ئوتوبووسڕانی تاران، “ئیسماعیل گرامی” كرێكاری خانه‌نشینكراو، “ڕه‌سوول بوداغی“، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی“، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی“، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی“، “مه‌سعوود نیكخواه“، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له چالاكانی سنفی مۆعهلیمان و “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد“، “ئانیشا ئهسهودۆڵڵاهی“، “كه‌یوان موهته‌دی” و “واله زه‌مانی” له چالاكانی كرێكاری كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی خراونه‌ته ژێر گوشار.