کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ تاران

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ ڕه‌وه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری چالاكانی سنفی و كرێكاری و ئازادی ته‌واوی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، موعه‌لیمان،  خانه‌نشینكراوان و چالاكانی مه‌ده‌نی بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ناوی چالاكانی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو و خوازیاری ئازادی ته‌واوی هه‌ڵسووڕاوانی زیندانی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ سه‌راسه‌ری ئێران، ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بانگهێشتی به‌رینی چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی و به‌ ده‌یان چالاك و هه‌ڵسووڕاویان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌. به‌شێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتین له‌: “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” نوێنه‌رانی شیركه‌تی واحدی ئوتوبووسڕانی تاران، “ئیسماعیل گرامی” كرێكاری خانه‌نشینكراو، “ڕه‌سوول بوداغی”، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی”، “مه‌سعوود نیكخواه”، “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له‌ چالاكانی سنفی مۆعه‌لیمان و “ڕه‌یحانه‌ ئه‌نساری نژاد”، “ئانیشا ئه‌سه‌ودۆڵڵاهی”، “كه‌یوان موهته‌دی” و “واله زه‌مانی” له‌ چالاكانی كرێكاری كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی خراونه‌ته‌ ژێر گوشار.

بابەتی پەیوەندیدار

پڕۆژی ئه‌منیه‌تی ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له‌ چوونی ژنان بۆ ئێستادیۆم

-

كوژرانی مێرمنداڵێكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی پاكستان

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ئیسفه‌هان

-

ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕیان له‌ به‌نده‌رعه‌باس

-

مانگرتنی شۆفێرانی كامیۆن له‌ شیراز

-