“مریەم حەقگوو” کە هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی “پوریا جەوادی” بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کرابوو لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا دوو گیان بووە و کۆرپەلەکەی لە زیندانی ناوەندی ئیلام لە بار چووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم چالاکە سیاسییە پاش دەستبەسەرکرانی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە لە کاتێکدا لە زیندان بووە کۆرپەلە سێ مانگانەکەی لەبار چووە. جێگای ئاماژەیە “مریەم حەقگوو” ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای ٤٦ ڕۆژ بەندکران لە کاتێکدا باری دەروونی ناجێگیر بووە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کراوە.