دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، دوو ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ بەڵگەی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “هوشیار سمکۆ” و ماڵەکەیان بە وردی پشکنیوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماڵی ناوبراو لە گوندی “گەنەگچینی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەو کەسە لەبەردەستدا نییە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بیانووی ئەوەی دوو برای “هوشیار سمکۆ” چالاکی سیاسین و لە دەرەوەی وڵات دەژین چەندین جار ئەم کەسەیان بانگێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کردووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.