“سه‌یوان گوده‌رزی” خه‌ڵكی شاری سنه كه كرێكاری به‌شی تواندنه‌وه‌ی ئاسنه له شێركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێل، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر ٨ به‌هۆی خراپی ده‌ستگای پرێسی ئه‌و شێركه‌ته دوو قامكی ده‌ستی ژێر ئه‌و ده‌ستگایه كه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ئه‌و كرێكاره به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری ئه‌و شاره كراوه و پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌و دوو قامكهیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه بڕیوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له كاتێكدا زیاتر له یه‌ك مانگه ئه‌و ده‌ستگایه سرویس نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و شێركه‌ته هه‌وڵی داوه “سه‌یوان” به هۆكاری ئه‌و ڕووداوه تاوانبار بكات كه دواتر به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كرێكارانی ئه‌و شێركهتهوه- ئه‌و بڕیاره گۆڕدراوه.