جێگری بەڕێوبەری گشتی زانکۆی زانستی پزیشکی ئوستانی سنە، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٠ کەس لەو شارەدا تووشی وایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئێستادا ١١٧ کەسی تووشبووی بەو نەخۆشییە لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکین و یەک کەسیش لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەو هۆکارەوە گیانی لەدەست داوە.