کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی براندی “زارا” له‌ توركیه‌

تجمع کارگران برند زارا در ترکیه

كرێكارانی براندی ئیسپانیایی جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی جوانكارییزارا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی فرۆشتنی ئه‌و شێركه‌ته‌ له‌ شاری ئیستانبۆڵ كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان به‌ گوێی خه‌ڵك بگه‌یێنن، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و فرۆشگایه‌ بكرێته‌وه‌ به‌ نووسین له‌ سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانی ناو ئه‌و فرۆشگایه‌ داوایان له‌ موشته‌رییه‌كانی ئه‌و برانده‌ كردبوو كه‌ پاڵپشتییان لێ بكه‌ن. له‌م پێوه‌نده‌دا لانیكه‌م ٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ موشته‌رییه‌كانی ئه‌و برانده‌ نامه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌ واژۆ كردووه‌ و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی ئه‌و كرێكارانه‌ بوون.