ڕۆژی یهكشهممه 9ی مانگی گهلاوێژ، خەڵکی دوو گوندی لۆڕستان و ئیلام لەسەر حهقئاوهی “سهیمەرە” گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا.
بە هۆی ناکارامەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، وشکەساڵی بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە و ڕووبار و کانیاوە گرینگەکانی لۆڕستان، ئیلام، کرماشان و هەمەدان وشکبوون، هەندێک لەو ڕووبارانەی وهكوو “گاماسیاو” و “کەشکانە” کە دڵۆپێکی ئاوی تێدا بەدی ناکرێت و ڕووباری سێمەرەش تۆزقاڵێک ئاوی ماوە. هەرئەمەش بووەتە هۆی بێئاوی جووتیاران و لهناوچوونی مەزرا و باخەکانیان.