ڕۆژی یەکشەممە 9ی مانگی گەلاوێژ، دارستانەکانی گوندی “کەڵەوێنجە”ی مەریوان ئاگری لێکەوتەوە و ژینگه‌پارێزانی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وزی چیا” و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی چوون به‌ده‌م كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه.
وەکوو هەمیشە ئیدارەی سامانە سروشتییەکان دەستەوه‌ستان سەیری سووتانی دارستانەکان دەکات و تەنیا ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانن کە هەوڵی کوژاندنەوە و کونترۆڵی ئاگرەکە دەدەن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەنجومەنی “سەوزی چیا” دوو تیمی بۆ کونترۆڵکردنەوەی ئاگری دارستانەکانی “کەڵەوێنجە” ناردووە و له ئێستادا سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.