دوو مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “پاڵنگان”ی سه‌ر به شاری کامیاران بە ناوی “داریوش مێهدی زادە” تێ دەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “داریوش مێهدی زادە” مانگی جۆزەردانی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییەک لەسه‌ر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.