ڕۆژی یهكشهممه 9ی مانگی گهلاوێژ، لەسنوری شارەدێی گوڵاڵە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، سێ کەس گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەری ئاسایشی لهو بارهوه وتی، لەنزیک بازگە هاوبەشەکەی سنوری ناوچەی شێخ باوە، لەنێوان گوندی “عەلوش” و “عەرەب فەرج”، بۆمبەکە تەقیوەتەوە و بووه هۆی گیان لەدەستدانی سێ هاوڵاتی کە دوانیان منداڵ و یەکێکیان مێرمنداڵێکە و منداڵێکی دیکەش بریندار بووە.