لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئیسماعیل خەتیب” وەزیری ئیتلاعاتی کۆمارى ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى تەئمینی ئوستانی كوردستان له شاری سنه، هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان و حکوومەتی هەرێم کرد لەسەر ئەوەى کە دژی ڕێژیمی ئاخوندى خەریکى کار و تێکۆشانن.
وەزیری ئیتلاعاتی کۆمارى ئیسلامی ڕایگهیاند: چەند کەسمان لەسەر هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەى دامەزراوە هەستیارەکانى ئیسفەهان و چهند ئهندامی كۆمهڵهی شۆڕشگێڕان كه مهبهستیان كردهوهی دژبه ئینقلاب بووه دەستبەسەر کردووە. ئەو وڵاتانەى کە ڕێگه بۆ کاری دژبه کۆمارى ئیسلامى خۆش دەکەن، دەبێت چاوەڕوانى تاوانەکەشى بن. ئیتلاعات ئاگادارى جووڵەی دووژمنەکانیەتى و بە توندترین شێوە تۆڵەیان لێ دەکاتەوە.