کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٦٠ كه‌س له‌ خۆپێشاندانه‌كانی عێراق

برینداربوونی ٦٠ كه‌س له‌ خۆپێشاندانه‌كانی عێراق 3

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی ئه‌مڕۆی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە شاری بەغدا، ٦٠ خۆپیشاندەر برینداربوون كه‌ باری ته‌ندرووتی به‌شێكیان ناجێگیره‌.

بەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە مەیدانیتەحریری بەغداوە دەستیپێکرد و پاشان دەروازەی ناوچەی سەوزیان تێپەڕاند و گەیشتنە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و له‌وێ مانیانگرت و به‌شێك له‌ خۆپێشانده‌ران به‌ره‌و ده‌فته‌ری حیزبه‌كانیئه‌لده‌عوه‌وچوارچیوه‌ی هاوئاهه‌نگیبه‌ڕێكه‌وتن و ده‌فته‌ری هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یان داخست. له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ماشینی ئاوپاش و گازی فرمێسكڕێژ به‌ره‌نگاری ناڕازییان بوونه‌وه‌ و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ٦٠ كه‌س برینداربوون.