کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی لانیکەم ١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

برینداربوونی لانیکەم ١٠ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود 4

ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار و ٦ کۆڵبەری دیکە لە کاتی ڕاودوونان بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێرەوە بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بە هۆی دەستڕێژی گولەوە لانیکەم ٤ی کۆڵبەر بە ناوەکانیعەلی بەهرامی، کۆسار خوسرەوی، حەیدەر خودکامە و دلاوەر فەرامەرزی لە بەشی سەر و لاقیانەوە بریندار بوون و
شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی لایق ئیسماعیل پوور، جەواد فەرامەرزی، سەعید مێهرەبانی، عەبدول عەبدی و شایان زەحمەتکێشلە کاتی ڕاودوونان و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییه‌وه‌ بریندار بوون.