ڕاگەیەندراوەکانی كۆماری ئیسلامی لە زاری سەرۆکی پاسەوانه‌كانی سنووری ورمێ ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی هەینی ٧ی گه‌لاوێژ دوو هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی بە ناوەکانی “نیما حاجی پور” و “ئەمیر ئاقاوەردی زادە” خەڵکی شاری نەغەدە لە سنووری سەڵماس کوژران.
جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری كوژرانی ئه‌و دوو چه‌كداره له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕانه‌گه‌یێندراوه و هیچ لایه‌نێك كوشتنی ئه‌وانی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. شایانی باسه كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكی گرژی و ئالۆزیی له‌و سنووره‌دا تۆمار كراوه.