لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی ئیلام سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ بە هۆی هەژاری و دەستکورتیهوه لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەم لاوە تەمەن ٣٠ ساڵە کە تا ئێستا ناسنامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نهكراوه، لە گەرەکی هانیوانی شاری ئیلام و لە پێش چاوی خەڵک ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوه و بەشێکی زۆر لە جەستەی سووتاوە. جێگای ئاماژهیه ئەم لاوە دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوه لەلایەن خەڵکەوە گوازراوهتهوه بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و باری جەستەیی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.