کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادبوونی بەندکراوێكی سیاسی له‌ زیندانی سنە

ئازادبوونی بەندکراوی سیاسی له‌ زیندانی سنە 1

فەردین مەولوودیتەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی سنە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بە تۆمەتیفیلم هەڵگرتن لە شوێنە سەربازی و قەدەغە کراوەکانسزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ دوای تەواوبوونی سزاکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هه‌تاوی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەرحوسێن سەعیدیبە تۆمەتی فیلم هەڵگرتن لە شوێنە سەربازی و قەدەغە کراوەکان سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و سزای ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی پێشووتریشی خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.