کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گەڕانەوەی ڕووفاتی ١٠٠ ئەنفال کراوی کورد بەدەست ڕژیمی بەعس

گەڕانەوەی ڕووفاتی ١٠٠ ئەنفال کراوی کورد بەدەست ڕژیمی بەعس 1

ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، ڕووفاتی ١٠٠ ئەنفال کراوی بارزانی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا لە ناوچەی بارزان ئەسپەردەی خاک بکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمە سێهەمین جارە، ڕووفاتی ئەنفالکراوانی بارزان دەدۆزرێتەوە و ئەمجارەیان گۆڕە بە کۆمەڵەکە لە ئوستانی موسەنا لە ناوچەی عەفاییق نزیک لە سنووری سعودیە و کوێت دۆزراوەتەوە.