کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” بۆ به‌ندی چواری زیندانی ئێوین

گواستنه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی بۆ به‌ندی چواری زیندانی ئێوین 1

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ،ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیوته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندی ٤ی زیندانی ئێوین.

به‌ پێی زانیارییه‌كان،ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیله‌گه‌ڵ چه‌ندی به‌نكراوی ناسراوی دیكه‌ وكووسه‌عید مه‌ده‌نی،مێهدی مه‌حموودیان،ئه‌میر سالار داوودی،دكتۆر ئه‌حمه‌د ڕه‌زا حائریوجه‌عفه‌ر په‌ناهیله‌ یه‌ك به‌ند دان. شۆرای هاوئاهه‌نگی فه‌رهه‌نگیانی ئێران چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سێ مانگ به‌ندكرانیئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی،شه‌عبان محه‌ممه‌دی،ڕه‌سووڵ بۆداغی،مه‌سعوود نیكخواه،محه‌ممه‌د حه‌بیبیوجه‌عفه‌ر ئیبراهیمیو ئازادی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ داوێنی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌.