ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، سێ چالاكی كرێكاری و مهدهنی شاری سنه بە ناوەکانی “گۆڵنار قەدیم خانی” ، “هاوژین لەتیفی” و “ئارمین شەریفه“، لەلایەن دادگای سنەوه به تۆمەتی “تهبلیغ دژی نیزام” محاكمه و هەر یهكهیان بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازادکران.
“گوڵنار قەدیم خانی“، موعهلیمی خانەنشینکراو و هاوژینی “موزەفەر ساڵیح نیا” چالاكی كرێكاری خهڵكی شاری سنهیه کە له ڕێکەوتی 27ی مانگی گۆڵانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو. هەروەها “هاوژین لهتیفی” و هاوسەرەکەی “ئارمین شەریفە” له ڕێکەوتی 31ی گۆڵانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی ئیدارهی ئیتلاعاتی سنەوه دەستبەسەر و بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه كه “ئارمین شەریفە” پێشتریش دوو جار دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بهسهردا سهپاوه.