کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی بواری ژنان له‌ شاری مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی بواری ژنان له‌ شاری مه‌ریوان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، چالاكێكی بواری ژنان به‌ناویشادی ده‌رگاهیهاوژینیئیره‌ج ڕه‌حیم زاده‌چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان، پاش بانگهێشتكردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان،شادی ده‌رگاهیپاش ده‌ستبه‌سه‌ركران و لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه‌ كراوه‌. هه‌روه‌هائیره‌ج ڕه‌حیم زاده‌هاوژینیشادی ده‌رگاهیپاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ بۆ زیندانی مه‌ریوان ڕاگوێزراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ئیره‌ج ڕه‌حیم زاده‌چالاكی بواری ژینگه‌ و خه‌ڵكی گوندیڕواری سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوایه‌ و له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.