كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی تاكسی دوورگه‌ی كیش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “سه‌عید محه‌ممه‌د” ڕاوێژكاری ئابووری “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” و ده‌بیری شۆرای باڵای ناوچه ئازادكانی ئێران بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی تاكسی دوورگه‌ی كیش له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، پێشێلكردنی یاساكانی سنفی شۆفێرانی تاكسی، دامه‌زرادنی كه‌سانی سه‌ربه ڕژیم له‌و سنفه و خراپی باری مه‌عیشه‌ت ناڕازین. شۆفێرانی مانگرتوو خوازیاری بایه‌خدان به كێشه و گرفته‌كانیان و پشتیوانی له‌و كه‌سانه بوون كه سه‌رمایه‌یان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه‌یه ته‌رخان كردووه و ئێستا مه‌ترسی مایه‌پووچبوونیان هه‌یه.