بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەى سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای شاری سۆران ٣٦ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مینى بووس كه یه‌كێكیان سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە بووه لە ناوچه‌ی گەلى عەلى بەگ” ڕوویداوه و به‌و هۆیه‌وه ٣٦ كه‌س بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه بریندارانی ڕووداوه‌كه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كای شاری سۆران گوازراونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان بارودۆخی ته‌ندرووستیان جێگیر ڕاگه‌یێندراوه.