ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ، زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “خالید فەرەیدوونی” پاش ٢٢ ساڵ بەندکران، ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی هاوڕێ لە گەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی عومەر فەقای پوور“ بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران و دواتر بە موحاربە حوکمیان دراو و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپا کە پاش پێنج ساڵ ئەو سزایە بۆ زیندانی هەتا هەتایی کەم کرایەوە.