ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك لە كارمه‌ندانی قه‌راردادی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه و خوازیاری دامەزارن و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان لهقهرادادیهوه بۆ هه‌میشه‌یی بوون.
نوێنەری كارمه‌ندانی قه‌راردادی له‌و باره‌وه وتی: لە ئەنجومەنی وەزیران داواکارین، تا زووە دەبێت كارمه‌ندانی قه‌راردادی بکرێن بە هەمیشەیی، چونکە كارمه‌ند هەیە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ساڵە خزمەتی کردووه و هێشتا نەکراوە بە هەمیشەیی. دواتر بەشداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، کاتژمێریک شەقامی ٦٠ مەتری بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانیان داخست و ڕایانگه‌یاند: لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبین، تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كرێت.