کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی موعه‌لیمانی دیواندەرە و دەستبەسەرکرانی سێ كه‌س

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی موعه‌لیمانی دیواندەرە و دەستبەسەرکرانی سێ

سێ کەس لە موعه‌لیمان و چالاکانی سنفی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی “مەحیەدین کەریمیان،ئەسعەد عەلەویو “کوروش بابامورادی” ڕۆژی سێشەممە ٤ی مانگی گەلاوێژ لەکاتی بەشداری لە کۆبوونەوەی مۆعه‌لیمان لەبه‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركران و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازادكران.

ئەو کۆبوونەوەیه‌ لە دوای بانگهێشتی ئەنجوومەنی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش بە نیشانەی ناڕەزایەتی له‌ئاست درێژەی دەستبەسەرکرانی چوار كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان و جێبه‌جێنه‌كردنی داخوازییه‌كانیان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گه‌مارۆدران و سێ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركران. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ چوار موعه‌لیمی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ناوه‌كانیئومید شامحه‌ممه‌دی،هیوا قوڕه‌یشی،په‌رویز ئه‌حسه‌نیوكاوه‌ محه‌ممه‌دیڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.