ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گەلاوێژ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ١٠ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی ورمێ كه یه‌كێكیان ژنێكی خه‌ڵكی تیكابه به‌ناوی “فه‌رانه‌ك به‌هه‌شتی“، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حۆكمه‌كه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆوهتهوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ” فەرانەک بەهەشتی” پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، دەستبەسەر و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكرانی حۆكمه‌كه‌ی زۆره. جێگای ئاماژه‌یه کە لانیكه‌م ١٢ بەندکراوی ژن کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ چاوەڕوانی جێبەجێکرانی سزاکەیان دەکەن.
