کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی ٤ به‌ندكراو له‌ زیندانی سنه‌

مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی ٤ به‌ندكراو له‌ زیندانی سنه‌ 1

لانیکەم ٤ بەندکراو بە ناوەکانی “سوهەیلا عابدی، هیوا ئەحمەدی، عەبدوڵڵا ڕەحیمی و پەیام یەزدانی” کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای له‌سێداره‌دانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کراون.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ زیندانی سنه‌وه‌، ئەم چوار كه‌سه‌ پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ “هیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانی” لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و بنەماڵەی کوژراوەکە ڕازی بووە لە بەرامبەر پێ بژاردنی بڕی ٤ ملیار تمەن بۆ هەر کامەیان لێیان خۆش بێت و ئەگەر ئەو بڕە پارەیە جێبەجێ بکەن ئەوە سزاکەیان جێبەجێ ناکرێت.