“ڕێبوار عەبدوڵڵایی” چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە کە زستانی ساڵی پار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ههمان شار بە سەرۆکایەتی “دادوەر سەعیدی” سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە و ئەم سزایە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بە فەرمی پێی ڕاگەیاندرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دانیشتنی دادگای “ڕێبوار عەبدوڵڵایی” ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە بەڕێوەچوو و ناوبراو لە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە بێبەری کراوه و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوه.