ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری شنۆ بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی لە نەخۆشخانەی نەبی ئەکرەمی ئەو شارە دەربڕی.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەشی فریاکەوتنی ئەو نەخۆشخانەیە بە تەنیا یەک پزیشکی لێیە کە دانیشتووانی ئەو شارە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی دەکەن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە چەندین کاتژمێر لە سەرەی چاوپێکەوتن لە گەڵ ئەو پزیشکەدا کاتیان بە فیڕۆ بڕوات.