له درێژه‌ی گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی موعه‌لیمانی به‌ندكراوی شاری مه‌ریوان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر یه‌ك له “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی، شه‌عبان محه‌ممه‌دی و مه‌سعود نیكخواه” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كران و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ موعه‌لیمه ماوه‌ی سێ مانگه به نایاسایی زیندانی كراون و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه بوونه‌ته‌وه و بۆ ئاگادار بوون له دۆخی ئازیزانیان ناچارن سه‌ردانی شاری تاران بكه‌ن. له‌م پێوه‌نده‌دا شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زار كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی سنفی و تۆمه‌تبار كردنی ئه‌و موعه‌لیمانه به كۆمه‌ڵه‌ێك تاوانی بێ بنه‌ما، ڕایگه‌یاندووه سه‌رجه‌م داواكاری ئه‌و موعه‌لیمانه یاساییه و یه‌ك هه‌نگاو له به‌دیهێنانی خواسته‌كانیان پاشه‌كشه ناكه‌ن.