کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار

ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار 4

بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی گوندیپەسوێی شاری پیرانشار بە ناویلوقمان قادریکە سەرەتای پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە و هێشتا دادگای ڕژیم دۆسیەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو کە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم تۆمەتبار کراوە، لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ بۆ بەندی سیاسی زیندانی ورمێ گوازراوەتەوە و ماوەی ٩ مانگە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەش بووە.